![]() |
رۆژێک ، گەنجێک چوو بۆ بینینى حەکیمێک بە وى گوت: (( ئامۆژگاریم بکە، چونکە بە هۆى بێ نرخى و عەزاب دەکێشم ئیتر هیچ حەزێکم بۆ ژیان نیە. هەموان دەڵێن مرۆڤێکى شکست خواردووم و بێ مێشکم. ئەى حەکیم، تکا دەکەم یارمەتیم بدە)).
پیاوى حەکیم سەیرى گەنجەکەى کردو خێرا وتى :(( بم بەخشە، بەڵام ئێستا زۆر کارم هەیە ناتوانم یارمەتیت بدەم. کارێکى گرنگم بۆ هاتە تە پێش پێویستە لە شوێنێک حازبم...)). لەم کاتەدا قسەکانى بڕى بیرى دەکردەوە. دواتر بەردەوامى دا بە قسەکرد : (( بەڵام ئەگەر یارمەتى بدەى . تەعویزى بۆت دەکەمەوە)).
گەنجەکە گوتى : (( بەدلًنیایەوە حەکیم)). ئەوەنە بیرکردنەوەکانى ئاڵۆز بوو بوو هیچ شتێک جگە لەمە بۆى گرنگ نەبوو. پیاوى حەکیم خۆشحال بوو یەک حەلقەى بچووک کە ئەلماسێکى جوانى لىەسەر بوو لە پەنجەى دەر هێناو داى بە گەنجەکە و گوتى :(( سوارى ئەسپەکەى من بەو بڕۆ بۆ بازار. من زۆر پێویستم بە فرۆشتنى ئەم حەلقەیەم بۆ دانەوەى قەرزمە. هەوڵبدە بە زۆرترین نرخ کە دەى کات بى فرۆشە. بە هەرچەنێک فرۆشتت کێشە نیە بەڵام کەمتر لەیەک سکەى ئالتون نەبى. هەر ئێستا بڕۆ و خێرا بگەڕێەوە)).
کاتێک گەنجەکە ئەم قسانەى بیست زۆر ناڕەحەت بوو ، چونکە حەکیمەکە پێى گوتوبو حەڵقەکە بە نرخى یەکسکەى ئاڵتون بفرۆشە.دواى ئەوەى لەنێ، بازاڕدا سەدان بازرگان گەڕا بۆ دۆزیەوەى کڕیارێک بۆ حەڵقەکە، ئەسپەکەى زینکردو بەرەوە ماڵى حەکیم بەڕێکەوت. لەوەى کەنەى توانیبوو حەڵقەکە بفرۆشێت زۆر ناڕەحەت بوو بۆ بینینى حەکیم بۆ ماڵى ئەوگەڕایەوە: (( ئەى حەکیم، نەم توانى داواکاریکەت بەجێ بهێنم. زۆرترین نرخ کە ئەتوانرا ئەم حەڵقە بفرۆشریت بەنرخى زیو بوو، بەڵام تو وتبوت بە نرخى یەک سکەى ئالتون کەمتر رازى نەبم. بەڵام ئەوان وتیان ئەم حەڵقەیە یەک سکە ئالتون ناکات)).
پیاوى حەکیم وەڵامى داوە :((کوڕم، خاڵێکى زۆر وورد لێرە هەیە. پێش ئەوەى هەوڵبدەى حەلقەکە بفرۆشى ، خراپ نیە ئەگەر سەرەتا لەبارەى بەهایەوە پرس و جۆ بکەى. بۆ ئەم کارە چى کەسێک باشترە لە یەک ئالتون فرۆش؟ بەرەو لاى ئەو بڕۆ و نرخى حەڵقەکە بپرسە. هەر نرخێکى دا حەلقەکە مەفرۆشەو خێراوەرەوە)).
گەنجەکە جارێکى تر سوارى ئەسپەکە بویەوە چوو بۆ لاى ئالتون فرۆشەکە. ئالتون فرۆشکە بۆ ماوەیەکى زۆر بە زەرەبین سەیرى حەلقەکەى کرد و دواتر بە تەراویەکى بچوک کێشانەى کرد، لە کۆتایدا بەگەنجەکەى گوت: (( بە مامۆستاکەت بڵێ ئێستا زیاتر لە 58 سکەى ئالتون ناتوانم بدەم. بەڵام ئەگەر کاتم پێبدات، بە نرخى 70 سکەى ئالتون دەیکرم)).
((70 سکەى ئالتون؟)) گەنجەکە بە سەر سوڕمانەوە ئەم ڕستەیەى گوت و پێ کەنى سوپاسى ئالتون فرۆشکەى کرد. بە زۆرترین خێراى بەرەو ماڵى حەکیم چوو. کاتێک حەکیم چیرۆکەکەى بیست ڕوى کردە گەنجەکەو گوتى:
(( کوڕم ، لەیادت بێت، تۆ وەکو ئەم حەڵقەیەى . بەنر خ و دەست نەکەوتەنى. تەنها مرۆ ڤێکى با تەجربەو تێگەیشتوو دەتوانێت نرخى راستەقینەى تۆ بزانێت. کەوایە بۆ چى لە بازاڕدا کاتى خۆت بە فیڕۆدەدەیت و گوێ بەقسەى خەڵکى دەگریت؟))............