بۆقه‌كان بۆ مرۆڤه‌كان ، گیانه‌وه‌رێكی سه‌یرن كه سیفاتی و ره‌فتاری تایبه‌تیان هه‌یه . به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته زانیاری
به‌سود وه‌رده‌گریت ده‌رباره‌ی بۆقه‌كان.
*بۆ قه‌كان وشكاوه‌كین هێلكه‌كانیان له‌نێو ئاودا داده‌نێن . ئه‌م هێلكانه ده‌بنه بێچووه بۆق كه به‌سه‌ركه میكوته‌كان ناسراون
له نێوئاو دا ده‌ژین ، ئه‌م سه‌ركه‌مێكوتانه ده گۆرێن بۆ بۆقی پێ گه‌یشتوو.
*سه‌ركه‌مێكوته‌كان زیارتر له ماسی ده‌كه‌ن له ڕوی شێوه‌وه تاوه‌كو بۆق ، كلكیان هه‌یه و له ڕێی ڕێشووه هه‌ناسه‌ده‌ده‌ن.
*وشكاوه‌كیه‌كان ده‌توانن له نێو ئاو وه له‌سه‌ر وشكانیش بژین.
*سه‌ره رای ئه‌وه بۆقه‌كان له سه‌ر وشكانی ده‌ژین به‌ڵام ده‌بێت شوێنی ژیانیان نزیك هه‌وراو گۆمه‌كان بێت، یان له شوێنێكی
شێ‌دار دا بن ، چونكه ئه‌گر پێستیان وشك بێته‌وه ده‌مرن.
*بۆ قه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی ئاو بخۆنه‌وه ، ئاو له‌ڕێگه‌ی پێستیانه‌وه ده‌چێته له‌شیانه‌وه.
*بۆقه‌كان له ڕێگه‌ی كونی لوتیانه‌وه هه‌ناسه‌ده‌دن ،هه‌روه‌ها نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌وهه‌وایه‌ی پێویستیانه له ڕێگه‌ی
پێستیانه‌وه وه‌ری ده‌گرن.
خۆراك. به پێچه‌وانه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه ،
زمانی بۆ قه‌كان نه‌نوسراوه به كۆتای ده‌میانه‌وه به‌ڵكو بنكه‌ی زمانیان له پێشتره
به وهۆیه‌وه ده‌توانێت زمانی زۆرتر درێژبكاته‌وه.
*بۆقی ئاسای گۆمه‌كان له سێ ساڵیه‌وه ده‌توانن نه‌وه بخه‌نه‌وه.
*بۆقه‌كان له سروشتدا رووبه‌روی زۆر مه‌ترسی ده‌بنه‌وه بۆیه خۆش شانسن ئه‌گه‌ر
بۆ چه‌ند ساڵێك بمێننه‌وه.به‌ڵام ئه‌گر گیرابن ئه‌وا زیاتر ده‌ژین.
*بۆقه‌كان له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانن سه‌یری سه‌ره‌وه ، خواره‌وه ، لاته‌نیشته‌كان بكه‌ن.
ئه‌وان هیچ كاتێك چاوه‌كانیانداناخه‌ن هه‌تا له كاتی نوستندا.
*چاوی بۆ قه‌كان یارمه‌تیان ده‌دات له خواردنی خۆراكدا به‌شێوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی نێچیره‌كه‌ی گرت چاوه‌كانی
به خێرای داده‌خات و ده‌یكاته‌وه چاویا ده‌چێته خواره‌ه‌وه پاڵ به خۆراكه كه‌وه ده‌نێت " سه‌یری ڤیدیۆكه هه‌مووی بكه"
س/www.020.ir
وێنه/ گۆگل