لەسەر زمان ژمارەیەکل ى زۆرى خانەى هەستـەوەر هەـیە بەرپرسن لەناردنى زانیارى بۆ مێشک.ئەم خانانە لەسەروی خۆیـان وەرگریان هەیە وەکو قوفڵ وایە. شێوەى ئەم قوفڵانە لەیەکێکەوە بۆ یەکێکى تر جیاوازە واتاشێوەیان جیـاوازە لە گەلڕ خانـەکانى
تر هـەریەکە بەرپرسى وەرگرتنى تامێکن. هەنـدێکانیش تەنها وەڵامـى ساردى و گەرمى دەدەنەوە.
کاتێک ئێـمە خۆراکێک یان خوارـدنەوەیەک دەخۆین ، گەردەکانى خۆراک دەچنە نێو ئەم قوفڵانەوە کەتایبەتى خۆیانن ،
خانـەى هەستەوەر پەیامـى تایبـەت بە ئەو تامە ئاڕـاستەى مێـشک دەکـات هەرچى پەیـامى نێردراو زیاتر بێت ئەو تامە باشت هەستى پێدەکەین.
گەردێک بەناوى کاپسەیسن بەرپرسى هەستى سووتانە لە بیبەردا، بەڵام خاڵى گرنگ ئەوەیە کە قوفڵى وەرگرى ئەم گەردە لەسەر زمان، لەگەڵ قوفڵى وەرگرى هەستى گەرما یەکسانە،لەبەر ئەوە خانـەکانى قوفـلڕ بە گرتـنى ئەم گـەردە کاپسـەیسن ،هەستى گەرمى بۆ مێـشک دەنێـرێت، مێشک پەیامى )خەتر، ئاگرگرتن( بۆزمـان دەنێرێت.
ئەگەر نەعناع یان بنێشتى نەعناعت خواردبێت هەست بەساردى دەکەیت، پرۆسەى گەردى نەعناعیش هاوشێوەى گەردى بیبەرە.
سەرەڕاى ئەمـەش ئـەم خانانە تەنها لەسەر زمان نـین بەڵکـو لەسەر لەشیش هەن وەکو لێوارى دەم، پێڵوەکانى چاو ئەگەر بیـبەرى بەرکەویت هەست بەتونى دەکەیـت ئەگەر زۆریش بێت ڕەنگە بێتە هۆى التهاب یان حەساسى.
دواى خواردنى بیبەر ئاو مەخۆن بۆ نەهێشتنى سوتانەکەى . چونـکە ئەم گەردە لە نێو ئاودا ناتوێتەوە، باشتر وایە شیر،ماست،یان ڕۆن بخۆیت خیرا چاکى دەکاتەوە.