2019/04/17

بۆچی زۆربەی فڕۆكەكان ڕەنگی سپیە؟



كاتێك لە فڕۆكەخانەین یان لە ئاسماندا فڕۆكە دبینین هەموویان ڕەنگاین سپیە . بەڵام دەبێت هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم ڕەنگە چی بێـت. ڕاستە ڕەنگی لۆگۆكان جیاوازە بەڵام ڕەگی زۆربەیان سپیە . ئەم ڕەنگی سودی گەرمی هەیە . یارمەتی دەرە بۆ زوو تر ناسینەوەی زیانی سەر فڕۆكەكانهەروەها تێچوونی كەمتر هەیە بەروارد بە ڕەنگی تر . هۆكاری سپی بوونی زۆربەی فڕۆكەكان ئەم خاڵانەی خوارەوەن :

سوودی گەرمای:
ڕەنگی سپی باشترین ڕةنگە بەبەراورد بە ڕەنگەكانی تر بۆ پەرچ دانەوەی ڕووناكی  هەر تیشكێكی بەر كەوێت دەی داتەوە ، هەر بەم هۆیەوە باشترە لە هاویندا جلەكانمان ڕەنگی ڕؤشن بێت. ئەگەر فڕۆكە هەر ڕەنگێكی تر بێت جگە لە سپی تیشكێكی زۆر هەڵدەمژێت و لەشی فرۆكە گەرم دەكات. هەروەها یارمەتی دەری زوو فێنك بوونەوەی ماتوڕی فڕؤكەكانە دوای نیشتنەوەیان..
لوگو هواپیما
ناسینەوەی زووتری زیانەكان:
ڕووی لەشی فڕۆكە بە شێوەی ئاسای بۆ دۆزینەوەی زیانەكانی دەپشكێنریت. چونكە زیان و شوختەكان ڕەنگی تێریان هەیە ئەگەر فڕۆكە ڕەنگی سپی بێت زووتر دەناسرێتەوە . هەروەها ئەم ڕەنگە لەشەویشدا زووتر دەبینرێت.
دلیل سفید بودن هواپیما
تێچووی ڕەنگ:
ئەگەر تۆ فڕؤكەیەكی ڕەنگاو ڕەنگت هەبێت لە بازاڕدا نرخی كەمترە لەكاتی فرۆشتندا بە چاو لەگەڵ فڕۆكەیەكی ڕەنگ سپیە . چونكە كۆمپانیاكان ئامانجی كەم كردنەوەی  خەرجیەكانە تا ئەو شوێنەی بكرێت.هەڵبژاردنی ڕەنگی سپی كەم كردنەوەی خەرجیەكانە.. وە لەگەڵ زۆربەی لۆگۆی كۆمپانیاكاندا دەگونجێت ..
هواپیمای رنگی
كاڵ بوونەوەی ڕەنگ:
كەش و هەوای جیاواز مانەوەی زیاتر لە ئاسماندا ، كاریگەری خراپی لەسەر ڕەنگە جیاوازەكاندا هەیە دەبێتە هۆی كاڵ بوونەوەی ڕەنگەكان ، بۆ پارستنیشی دەبێت دووبارە چەند بارە ڕەنگ بكرێتەوە .. بەڵام ڕەنگی سپی لە هەرچی كەشەو هەوایەك بێـت چەندێك لەئاسمان بمێنێتەوە ڕەنگی كال نابێتەوە...