بەشی یەک ..
بۆ دەست نیشان كردنی بەكتریا پێویسته گرنگیەكی زۆر بە بایۆكیمیكاڵ تێستەكان بدرێت. كارلێكەكیمیكەكانی جۆری جیاوازی بەكتریاكان وەك پەنجەمۆر وایە بۆناسینەوەیان ئەمەش لەسەر ئەم بنچینانە :
- · هەر جۆرێكی بەكتریا گەردەی دی ئێن ئەی جیاوازی هەیە (دی ئێن ئەی لەگەڵ زنجیرەی نیكلۆتایدی جیاواز)
- · چونكە دی ئێن ئەی كۆدە بۆ پرۆتین دروست كردن كەواتە بەكتریای جۆری جیاوز لە دی ئێن ئەی پروتین و ئەنزیمی جیاوازیش دروست دەكات.
- · ئەنزیمیش هاندەری هەموو كارلێكە كیمیاكانە لە زیندەوەرەكاندا ، بە واتایەكی تر جۆری جیاوازی بەكتریا هەڵگری كارێكی كیمایی جیاوازن.
كاتێك بمانەوێت جۆرێكی بەكتریا دیاری بكەین ، دوای بەكارهێنانی كۆمەڵێ میدیا و دوای ئەوەی لە حەضانە دەری دێنین و تێبنی دەرئەنجامەكەی دەكەین بزانین بەرهەمی كۆتای (end product) زیندەچالكیكان بوونی هەیە. ئەمەش زۆر جار بە زیادكرنی ئیندیكەیتەر دەكرێت بۆ میدیاكە كارلێك لەگەڵ بەرهەمی كۆتایدا دەكات و فۆرم وكارلێكی بینراومان پێدەدات وەك گۆڕینی ڕەنگ. دواتر بەراورد دەكرێت بە ئەنجامێكی زانراوی تر .
ئەمەش هەموی بە هۆی چالكی ئەنزیمیی جیاوازەوە ڕودەدات كە كارلێكی كیمای جیاواز لە جۆری جیاوازی بەكتریا ڕوودەدات .
دەتوانین ئەنزیمەكان بكەین بە دوو بەشەوە
(endoenzymes ئەنزیمی ناوەكی)
(exoenzymes ئەنزیمی دەرەكی)
ئەنزیمی دەرەكی لەلایەن بەكتریاوە دەردەكرێتە ژینگەی دەوروبەری بۆ شیكردنەوەی گەردە گەورەكانی خۆراك دواتر دەچنەوە نێو بەكتریاكەوە ، لە نێو بەكتریاشدا ئەم گەردانە شی دەبنەوە بو دروست كردنی وزە یان دروست كردنی پێكهاتەی تر لە بەكتریاكەدا ئەمانەش بە هۆی ئەنزیمی ناوەكیەوە دەكرێت..