2021/03/02

Chocolate agar (CAP) medium




🔶- میدیایەکی دەوڵەمەندە لە پێکھاتەدا....

- بەکارێ بۆ گەشەکردنی‏👈
🔶*)Gram positive cocci

🔶*)Gram negative fastidious organism

🔺بۆنمونە وەک بەکتریای‏ (Neisseria Spp، Haemophilus species)

🔷*Neisseria Spp
🔷*Haemophilus species 

🔷🔹٭Fastidious organism چیە؟؟

🔷🔸ئەو وردە زیندەوەرەیە کە پێوسیتی بە ژینگەیەکی تایبەتە کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەو بەھا خۆراکیە ئاڵۆزانەی کە پێویستن بۆ گەشەکردنی.

🔺- لە پێکھاتەدا ھەمان پێکھاتەی🧫  blood agar ـی ھەیە بەڵام لە chocolate agar بەرێژەیەکی زیاتر لە blood agar گەرمتر🔥 دەکرێ (( لەئامادەکردنی blood agar دا دوای ئەوەی ئاگارەکەمان گەرم ئەکرد و پاشان  تێکەڵی blood ئەکرد تەواو ئامادەبوو بەڵام⛔ لەم جۆرە میدیایەدا پێویستە خوێنەکە( Blood)💉 لەناو incubator گەرم بکرێت🔥 لەپلەی گەرمی 80C°  واتە تا ئەوکاتەی ڕەنگی Blood ئەگۆڕێ بەرەو چوکلێتی واتە قاوەی باو   🤎

گەرم دەکرێ تا ئەو کاتەی کە خڕۆکە سوورەکانی خوێن تێک دەشکێن(lysed RBC) 
، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لە ناو  خرۆکە سوورەکاندا 👈 💉 ( factor V & nicotinamide Adenine Dinucleotide / NAD / ) ھەیە کە پێویستە بۆ گەشەی ئەو جۆرە بەکتریایانە 🦠کە خۆیان ناتوانن بەکاری بێنن گەر خرۆکە سوورەکان تێک نەشکێن .