2021/05/27

ناسینەوەی_بەکتریا بەهۆی biochemical_test (بەشی یەک)




ناسینەوەی_بەکتریا بەهۆی biochemical_test
بەشی یەک

دوای زەرع کردن و بۆیەکردنی بەکتریاکە ئەگەر هاتوو لە ژێر مایکرۆسکۆپ شێوەی خر و رەنگ شین بوو گومانی یەکێ لەم بەکتریایانە ئەکەین: 
‏Micrococcus , Staphylococcus, Streptococcus, Enterococcus spp 

سەرەتا پشکنینی (catalase) بۆ دەکەین ئەگەر catalase پۆزەتیڤ + بوو ئەوا micrococcus spp یان staphylococcus spp ییە، دواتر تێستی ( mannitol fermentation) بۆ دەکەین:
 ئەگەر پۆزەتیڤ + بوو ئەوا Staphylococcus aureus.

 ئەگەر نێگەتیڤیش بوو ئەوا جۆرەکانی دی Staphylococcus یان Micrococcus, بۆ جیاکردنەوەی ئەم دوو جۆرەش تەرکیز ئەخینە سەر میدیاکە ئەگەر تەنها کۆلۆنیەکانی زەرد بوون ئەوا Micrococcus ە ئەگەر زەرد نەبوو ئەوا جۆرەکانی  Staphylococcus ە، جگە لە S.aureus

دواتر ئەگەر بمانەوێت جۆری Micrococcus دیاریبکەین ئەوا تێستی ( glucose fermentation) بۆ ئەنجام دەدەین پۆزەتیڤ بوو M.varians نێگەتیڤ بوو M.luteus ە.

ئەگەر بمانەوێت جۆری دیکەی staphylococcus دیاریبکەین ئەوا تێستی هەستیاری دەرمانی(novobiocin ) بۆ دەکەین ،ئەگەر پۆزەتیڤ بوو + S.epidermids ە ، وە ئەگە نێگەتیڤ بوو S.saprophyticus ە.