🔶 میدیایەکی گشتیە بۆ گەشەی کەڕوو (Fungi) وە زۆربەی جۆرەکانی بەکتریا بەکاردێ👈(non _fastidous organism) ، زۆربەی ئەو بەھا خۆراکیانەی تێدایە کە پێویستن بۆ گەشەی بەکتریا.
🔷🔹پێکھاتەکەی ئەم جۆرە ئاگارە
1 - peptone : سەرچاوەی بنەمای نایترۆجینی ئەندامیە کە بۆ گەشەی بەکتریا پێویستە.
2ـ beef extract/yeast extract : ئەمەش لە ئاودا لێکھەڵدەوەشێ و یارمەتی گەشەی بەکتریا دەدا وەک ڤیتامین و کاربۆھیدرایت و خوێ
3ـ agar : ماددەی پتەو کردنی میدیاکەیە🧫
4ـ distilled water💧 : ئاو بنچینەیەکی گرنگە بۆ گەشەی ووردە زیندەوەرەکان🦠🧬 و زۆربوونیان ھەروەھا ناوەندێکە بۆ گواستنەوەی ماددە خۆراکیەکان.
5ـ NaCl : بوونی کلۆرایدی سۆدیۆم لە میدیاکە کە خەستی خوێی تێدایە رۆل دەگێرێ وەک سایتۆپلازمی ووردە زیندەوەرەکان🧬
🔵 بەکارھێنانی...
ـ زۆر جار بەکاردێ بۆ جیاکردنەوە و پاککردنەوەی چاندنی ووردە زیندەوەرەکان🧬🦠
ـ ھەروەھا بەکاردێ بۆ antibiotic sensitivity test
🔶🔸چۆنیەتی ئامادەکردنی Nutrient agar 🧫
❶ ٢٨ گم لە ئاگارەکە دەکەینە ناو ١ لتر لە ئاوی دڵۆپێنراو Distilled water لەناو conical flask🧪. (زۆربەی لەسەر قوتوی ئاگارەکە نوسراوە کە چەند ئاگار لەگەڵ چەند ئاو تێکەڵ ئەکرێ)
❷ دوای تێکەڵکردن،، بەهۆی hot plate گەرمی دەکەین🔥 و تێکەڵی دەکەین بۆ ئەوەی ئاگارەکە جوان بتوێتەوە لە ناو ئاوەکە💧.
❸ لەناو Autoclave ی دادەنێین بۆ ماوەی ١٥⏰ خولەک لە پلەی گەرمی ١٢١ پلەی سیلیزی.
❹ دوای دەرهێنانی لە Autoclave لە ژووردا دادەنرێت تا پلەی گەرمی ئاگارکە نزم دەبێتەوە بۆ👈 ٤٥-٥٠ پلەی سیلیزی (واتە کە دەستت لە شوشەی کۆنیکەڵەکەدا دەستت نەسوتێت و هەستیش بە گەرمی شوشەکە بکەی).
❺ دواتر ئاگارەکە دەکەینە ناو petri dish ەکانەوە 🧫
❻ بڵقە هەوایەکان کە لە petri dish ەکە دروست بونە بەهۆی گەرم🔥 کردنێکی کەم ناهێڵین.
وەرگیراوە لەپەیجی_پزیشکی_مایکرۆبایۆلۆجی🧫🧪